ئامادەکردنی/ ڕاڤیار ئەبوبەکر
جینۆسایدی ئه‌نفال یه‌كێكی دیكه‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی حكومه‌تی له‌ناوچووی به‌عس بوو به‌رانبه‌ر كورد، كه تێیدا هه‌وڵی سڕینه‌وه و جینۆسایدكردنی گه‌لێك درا.
جینۆسایدەکە له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو و به هه‌شت قۆناغی یه‌كله‌دوای یه‌ك ئه‌نجامدرا و به‌شی زۆری ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی گرته‌وه.
به‌هۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار کوردی بێ‌تاوان زینده‌به‌چاڵ كران و هه‌زاران گوند و دێهاتیش سوتێنران و زۆرێك له ناوچه‌كانیش كیمیاباران كران.
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی به‌عس هه‌موو گونده‌كان و به‌شێكی زۆر له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو ناساند، پرۆسه‌كه له 22ـی شوباتی 1988 به هێرشی سوپای عێراق بۆ سه‌ر دۆڵی جافایه‌تی له شارباژێڕ ده‌ستیپێكرد.
تاوانی ئه‌نفال له هه‌شت قۆناغدا به‌شی زۆری ناوچه‌كانی گرته‌وه و هیچ شتێك له په‌لاماری سوپاكه‌ی به‌عس پارێزراو نه‌بوو.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان، له پرۆسه‌كه‌دا 182 هه‌زار هاوڵاتیی كورد، له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان زینده‌به‌چاڵ كران و نزیكه‌ی چوار هه‌زار گوند و 20 شارۆچكه و زیاتر له سێ هه‌زار مزگه‌وت و هه‌زاران قوتابخانه وێران و خاپور كران.
ئه‌مه بێجگه له زیانێكی گه‌وره، كه به‌ر ژینگه‌ی كوردستان و به تایبه‌ت ئه‌و ناوچانه كه‌وت، كه تاوانەکەی لێ ئه‌نجامدرا.
له پاش ڕوخانی به‌عس له ساڵی 2003 یه‌كێك له دۆسیه هه‌ره گرنگ و هه‌ستیاره‌كان، كه به‌شێك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئاشكرا بوون ئه‌نفال بوو، ته‌واوی ئه‌و به‌رپرس و كه‌سانه‌ی له پرۆسه‌كه به‌شداربوون ئاشكرا كران.
له 20-5-2007 به فه‌رمی دادگای باڵای تاوانه‌كانی عێراق، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ "423 تۆمه‌تباری ئه‌نفال" ده‌ركرد، لیسته‌كه له‌و تۆمه‌تبارانه پێكدێت كه وه‌زیر و به‌رپرسی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منی و هێزی ئاسمانی و ده‌زگای هه‌واڵگری و پارێزگار و موسته‌شار بوون، به‌ڵام زۆرینه‌یان خۆیان له بڕیاره‌كه دزیوه‌ته‌وه و هه‌ندێكیان له په‌نای هێزه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان حه‌شارداوه و ئاماده نین بچنه به‌رده‌م دادگا، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان له عێراقی دوای به‌عس پله و پۆستی حكومییان پێدرایه‌وه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ یادكردنه‌وه‌ی قوربانیانی تاوانه‌كه، ڕۆژی 14ـی نیسانی هه‌موو ساڵێكی وه‌ك ساڵڕۆژی ئه‌نفال دیاریكردووه.