ڕاستەوخۆ

پزیشکیان: ئێران لە دۆخی جەنگدایە و داهات و ئاڵوگۆڕی بازرگانی کەمبووەتەوە

reset font size increase font size

مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا هۆشداری دا کە وڵاتەکە لە دۆخی جەنگدایە و بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکانەوە هەناردە و هاوردەکردن لە سەدا ٢٥ بۆ ٣٥ کەمی کردووە و ڕێڕەوە بازرگانییەکان داخراون.

ناوبراو داوای لە بەرپرسان و هاووڵاتییان کرد دۆخەکە بە هەند وەربگرن، چونکە ئەم قەیرانە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و کەمبوونەوەی کاڵا سەرەکییەکان.

سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی و سوتەمەنی، پزیشکیان ئاشکرای کرد کە نرخی پشکی سێیەمی بەنزین بۆ ئۆتۆمبێلەکان لە پێنج هەزار تمەنەوە بۆ ١٠ هەزار تمەن بۆ هەر لیترێک بەرز دەبێتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.