ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم: بۆ شەوی 12یەم لەسەر یەک هێرشمان کردە سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئێران

reset font size increase font size

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند، هێزەکانیان 12یەمین شەوی لەسەر یەکی هێرشەکانیان بۆ سەر چەندین ئامانجی سەربازی لە ناوخۆی ئێران بە سەرکەوتوویی ئەنجامداوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا، سێنتکۆم ئاشکرای کرد کە کاتژمێر 10:30ی شەوی 22ی تەمووز (بە کاتی ڕۆژهەڵاتی ئەمریکا)، هێزەکانی ئەمریکا چەندین ئامانجی سەربازیی ئێرانیان کردووەتە ئامانج، لەوانە: توانا دەریاییەکان، کۆگاکانی مووشەک و درۆن، وێستگەکانی چاودێریی بەنداواکان و سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانج لەم هێرشانە لاوازکردنی تواناکانی ئێرانە لە هێرشکردنە سەر کەشتیوانانی مەدەنی و کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکەدا.

سێنتکۆم ئاماژەی بەوەش کردووە، لەم مانگەدا هێزەکانی ئەمریکا دەیان بنکەی سەربازیی ئێرانیان لەسەر زەوی کردووەتە ئامانج و هاوکات گەمارۆی دەریاییان بۆ سەر ئێران نوێکردووەتەوە.

تاوەکو ئیمڕۆش، سێنتکۆم ڕێڕەوی 9 کەشتیی بازرگانیی گۆڕیوە و ڕێگری لە کەشتییەک کردووە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە چوونەژوورەوە یان چوونەدەرەوەی کەشتییەکان لە بەندەرەکانی ئێران.

سێنتکۆم جەختیشی کردووەتەوە کە زیاتر لە 50 هزار سەربازی ئەمریکی لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاوەیان پێکراوە و لە ئامادەباشیی تەواودان بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.