بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، چەکدارانی سەر بە حکومەتی کاتیی سوریا دەستیانکردووە بە تاڵانکردن و سوتاندنی ماڵی هاوڵاتیانی گوندەکانی کۆبانێ.
به گوێره‌ی به دواداچوونی ئاژانسه‌كه ئاماژە ده‌رده‌كه‌وێت، لە چوارچێوەی بەجێهێنانی ڕێکكەوتنی هه‌سه‌ده و حكومه‌تی دیمه‌شق، چەکدارانی سه‌ر به حكومه‌تی حکومەتی کاتیی سوریا لە گوند و ناوچەکانی سەر بە کۆبانێ دەکشێنەوە، به‌ڵام بەر لە جێهێشتنی ئەو ناوچانە ماڵی هاوڵاتیانیان تاڵانکردووە و دەرگا و پەنجەرەی بەشێک لە ماڵەکانیان دەرهێناوەو بردوویانە لەگەڵ خۆیان.
هه‌روه‌ها لە گوندی زیرکێی کۆبانێ، چەکداران کەلوپەلەکانی هاوڵاتیانیان دزیوەو دواتر ئاگریان لە ماڵەکان بەرداوە.