ڕاستەوخۆ

مەسەدە پێشوازی لە ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە سوەیدا دەکات

reset font size increase font size

مەجلیسی سوریای دیموکراتیک (مەسەدە)، پێشوازی لە ئازادکردن و ئاڵوگۆڕی دیلەکان لە پارێزگای سوەیدا دەکات.

مەسەدە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، دۆسیەی دیل و دەستگیرکراوەکان یەکێک لە هەستیارترین دۆسیەکانه‌ لەنێو قەیرانەکانی سوریا و چارەسەرکردنی، دەبێتە دەروازەیەک بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و بونیادنانی متمانە لەنێو لایەنەکاندا.

جەختیش دەکاتەوە، سەرەڕای ئاڵۆزییەکان، به‌ڵام ئەم هەنگاوە دەریدەخات، هێشتا لە سوریا بوار بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتی مرۆیی ماوه‌.

مەجلیسی سوریای دیموکراتیک داوا دەکات، ئەم هەنگاوە تەنها وەک حاڵەتێک نەمێنێتەوە، بەڵکو بکرێتە بنەما بۆ دروستکردنی میکانیزمێک لە هەموو سوریا، بەتایبەتی لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) و حکومەتی کاتیی سوریا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.