ڕاستەوخۆ

خێزانی دیلەکانی ده‌ستی حکومەتی سوریا داوای ئازادکردنیان دەکەن

reset font size increase font size

خێزانی دیلەکانی هێزەکانی هەسەدە لە شاری کۆبانێ گردبوونەوه‌ و داوایانكرد دیله‌كان ئازاد بكرێن.

خێزانی دیلەکان ڕایانگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی حکومەتی کاتیی لە سەرەتای ئه‌مساڵه‌وه‌ بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژاڤای کوردستان و سوریا کەسوکاریان لەلایەن چەکدارانی حکومەتی کاتییەوە ڕفێندراون و تائێشتاش هیچ زانیارییەکیان لەبارەی چارەنوسییان دەستنەکەوتووە.

زەهرا عەبدی، سێ کەس لە خێزانەکەی ڕفێندراون و دەڵێت، دەمانەوێت كه‌سوكاره‌كانمان ئازاد بکرێن، داوا دەکەین وڵاتان و ڕێکخراوانی مافی مرۆڤ گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتدارانی حکومەتی کاتیی و سەرجەم دیلگیراوان ئازاد بکرێن.

دوێنێ حكومه‌تی كاتی وسریا 100 زیندانی هه‌سه‌ده‌ی ئازادكرد، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده‌ و دیمه‌شق هه‌ردولایان به‌ چه‌ند قۆناغێك دیله‌كانی یه‌كتری ئازاد ده‌كه‌ن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.