ئاژانسی هەواڵی فەرمیی ئیمارات ئاشکرای کرد، کەشتییەکی گواستنەوەی نەوتی سەر بە کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی ئەبو زەبی (ئەدنۆک) لە گەرووی هورمزدا بە مووشەک کراوەتە ئامانج.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی ئاژانسی هەواڵی ئیمارات، بەیانی ئەمڕۆ شەممە (8ی ئابی 2026)، کەشتییەکی کۆمپانیای "ئەدنۆک" لە کاتی تێپەڕبوونی بە گەرووی ستراتیژیی هورمزدا، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ بە مووشەک لێی دراوە.
ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی ناوچەکە و ئاسایشی دەریایی لە گەرووی هورمز بەرزبووەتەوە، کە یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی گواستنەوەی وزە لە جیهاندا. تاوەکو ئێستا وردەکاریی زیاتر لەسەر بڕی زیانەکان و تەندروستیی سەرنشینانی کەشتییەکە بڵاونەکراوەتەوە.
ئیمارات بەتوندی هێرشەکەی سەرکۆنە کرد و وەک "کردەوەی جەردەییی سوپای پاسداران" و هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی وزەی جیهانی وەسفی کرد و داوای کردنەوەی بێمەرجی گەرووی هورمزی کرد.