ڕاپۆرتی/ ڕێبوار تۆفیق
جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران پێده‌نێته هه‌فته‌ی دووه‌مه‌وه و تا ئێستا هیچ ئاماژه و واده‌یه‌ك نییه بۆ كۆتاییهاتنی ئه‌و جه‌نگه ماڵوێرانكه‌ره.
جه‌نگه‌كه هه‌ر كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئێران و ئیسرائیل و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌بووه له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست، به‌ڵكو پریشكی جه‌نگه‌كه ته‌واوی ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و نا ئارامیی باڵی به‌سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی ناوچه‌كه كێشاوه و سه‌قامگیریی و ژیانی ئاسایی تێكداوه.
سێنتكۆم ئاماری هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه :
له راگه‌یه‌نراوێكدا فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست سێنتكۆم ده‌ڵێت: له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می جه‌نگه‌كه‌دا سوپای ئه‌مریكا زیاتر له سێ هه‌زار پێگه‌ی له ئێران كردووه‌ته ئامانج.
سێنتكۆم ئاماژه به‌وه ده‌كات: ناوه‌نده گرنگ و هه‌ستیاره‌كانی سوپای ئێران و فه‌رمانده‌ییه‌كانی سوپا و كۆنترۆڵكردن و سیستمی به‌رگریی ئاسمانیی و پێگه و سه‌كۆ موشه‌كییه‌كان و هێزی ده‌ریایی و ژێر ده‌ریاییه‌كانی ئه‌و وڵاته، به ئامانج گیراون و بۆردومانكراون.
به‌پێی ئه‌و ئاماره: 43 كه‌شتیی جۆراوجۆری هێزی ده‌ریایی ئێران تێكشكێنراون و به‌شێكی زۆری سیستمی به‌رگریی ئاسمانیش له ناوبراون.
له باره‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه و ئاگربه‌ست، تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه
له نوێترین پۆست‌دا له تۆڕی ئێكس، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: هیچ رێككه‌وتن و ئاگربه‌ستێك له‌گه‌ڵ ئێران نییه، تا به ته‌واوی مه‌رجه‌كانمان ڕازی ده‌بن و خۆیان ده‌ده‌ن به ده‌سته‌وه.
ئه‌وه‌ی ڕوونه جه‌نگه‌كه پێیناوه‌ته رۆژی هه‌شته‌مییه‌وه و ئه‌مریكا و ئیسرائیل به چڕی به‌رده‌وامن له بۆردومانكردنی ئێران، ئێرانییه‌كانیش ده‌ستناپارێزن له بۆردومانكردنی ئیسرائیل و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی.
جه‌نگه‌كه و كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌رتی وزه و جوڵه‌ی كه‌شتیوانی
جه‌نگه‌كه و نا سه‌قامگیریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، كاریگه‌ری كردووه‌ته سه‌ر كه‌رتی وزه‌ی جیهانیی و نرخی نه‌وت و غازی شل له بازاڕه جیهانیه‌كاندا.
جه‌نگه‌كه بووه‌ته هۆی په‌كخستنی جوڵه‌ی كه‌شتیوانیی كه‌شتییه زه‌به‌لاحه‌كانی بواری بازرگانیی و گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له ناوچه‌ی كه‌نداوه‌وه بۆ بازاڕه‌كانی جیهانیش، داخستنی گه‌روی هورمز كه ڕێڕه‌وێكی گرنگی ئاوییه له جیهاندا و رۆژانه‌ی 21 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی پێدا تێده‌په‌ڕێت، ته‌واوی نرخی وزه‌ی له جیهاندا به‌رزكردووه‌ته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه كۆتایی نه‌یه‌ت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا نرخی نه‌وت 100 دۆلار تێبپه‌ڕێنێت.