یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی سەر بارەگای پێشمەرگە لە سنوری سۆران دەکات و دەڵێت، ئەم هێرشانە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و ستهمێكی گەورەیە.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشهكهی كرد و ئاماژەی بەوەکردووه، ئەم کردە نامرۆڤانە شەرمەزار دەکەن کە پێچەوانەی بنەماکانی ئیسلام و مافی مرۆڤ و مافی دراوسێیەتییە.
راشیدەگەیەنێت، لە ئیسلامدا ڕشتنی خوێن بە ناحەق ستهمێكی گەورە و غەدرێکی دوژمنکارانەیە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.
