ڕاستەوخۆ

کازاخستان ڕیفراندۆم بۆ گۆڕانکاریکردن لە دەستوور ئەنجامدەدات  

reset font size increase font size

کازاخستان ئەمڕۆ 15ی ئازار ڕیفراندۆم لەسەر دەستوور ئەنجام دەدات، دەستووری نوێ وەک ئەوەی ڕاگەیەندراوە، دەستوورێکی جیاوازە، بەو پێیەی لە سەدا 84ی دەقەکە بەراورد بەو دەستوورەی ئێستا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.

لە سەرەتای مانگی شوباتدا ڕەشنووسی دەستووری نوێ پێشکەش کرا و زیاتر لە مانگێک مۆڵەتی بە هاوڵاتیان درا تا تاوتوێی بکەن.

بە گوتەی کاسیم جۆمارت تۆکایڤ، سەرۆک کۆماری کازاخستان، پەسەندکردنی دەستوورێکی بۆ وڵاتەکە گرنگە. گوتیشی: "کاتی پێگەیشتن و بەرپرسیارێتییە، بۆ هەڵبژاردنی یەکلاکەرەوە".

ئاماژەی بەوەشدا کە "هەزاران پێشنیاز لەلایەن هاوڵاتیانی ئێمەوە پێشکەش کران، کە بە وردی لەبەرچاو گیرا و لێکۆڵینەوەیان لەسەر کرا. هەموو بیرۆکە بنیاتنەرەکان لەبەرچاو گیرا. ئاستی بەرزی بەشداریکردن ئاماژەیە بۆ پابەندبوونی ڕاستەقینەی هاووڵاتیانمان بە چارەنووسی وڵاتەکەیان، لە داهاتوودا ئەم پێشنیازانە کاریگەری ڕاستەوخۆیان دەبێت لەسەر هەموارەکانی دیکەی دەستوور".

سەرۆک کۆماری کازاخستان ڕاشیگەیاند، ئەگەر هاوڵاتیان پشتگیری لە ڕەشنووسی دەستوور بکەن، وڵات سیستەمێکی سیاسی لە بنەڕەتدا نوێ و کاریگەرتر بنیات دەنێت، کە گەشەسەندنی درێژخایەنی بەردەوام مسۆگەر بکات، هەندێک کەسی 'کاریگەر'، کە پێیان دەگوترێت دەڵاڵی دەسەڵات و بوکەڵە لە پشت پەردەوە، نابێت جێگەی دامەزراوەکانی دەوڵەت بگرنەوە."

هاوکات ئێلڤیرا عەزیمۆڤا، سەرۆکی دادگای دەستووریی کازاخستانیش ئاماژەی بەوەدا کە "دەستووری نوێ، لە بنەڕەتدا، مەبەست لێی پشتڕاستکردنەوەی دەستکەوتەکانی دەوڵەت و ئەو پابەندبوونە نێودەوڵەتیانەیە کە کازاخستان قبوڵی کردوون".

خەڵک بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری لە پرۆسەی داڕشتنی ڕەشنووسەکەدا دەکەن. بە گوێرەی ڕەشنووسی دەستووری نوێ، لە کازاخستان ئایین لە دەوڵەت جیا دەکرێتەوە.

ئەگەر هاوڵاتیانی کازاخستان پەسەندی ئەو هەموارکردنە پێشنیازکراوانە بکەن، دەستووری نوێ لە یەکی تەمموزی ئەمساڵەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.