ڕاستەوخۆ

ئەڵمانیا؛ پڕۆژەیەکی نوێ بۆ فەرمیکردنی خوێندنی زمانی کوردی و ڕاهێنانی مامۆستایان لە برێمەن ڕادەگەیەنرێت

reset font size increase font size

حکومەتی خۆجێیی ویلایەتی برێمەن لە ئەڵمانیا (سێنات) ڕایگەیاند، ئامانجی ماوەمامناوەندی ئەوان ئەوەیە کە وانەوتنەوە بە زمانی کوردی ببێتە بەشێکی هەمیشەیی، جێگیر و فەرمی لە سیستمی پەروەردەی گشتیی ئەو ویلایەتەدا.

ئەم بڕیارەی سێناتی برێمەن وەک وەڵامێک بوو بۆ پێشنیاز و پرسیارێکی فەرمیی پەرلەمانی کە لەلایەن فراکسیۆنی پارتی سەوزەکانەوە (BÜNDNIS 90/DIE GRÜNEN) پێشکەش کرابوو؛

 تێیدا داوای ڕوونکردنەوە لەسەر ئاماری خوێندکاران، دۆخی مامۆستایان و ئایندەی خوێندنی زمانی دایک بۆ منداڵانی کورد لەو ویلایەتەدا کرابوو.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی کە سێناتی برێمەن بڵاویکردوونەتەوە، لە ئێستادا 248 خوێندکاری کورد لە هەشت قوتابخانەی جیاوازی شاری برێمەن وانەی زمانی کوردی دەخوێنن، بەڵام پرۆسەکە تەنیا لەلایەن دوو مامۆستای میلاکی هەمیشەیییەوە بەڕێوەدەبرێت.

 سێناتی برێمەن ڕایگەیاندووە کە ئەوان فرەزمانی وەک سامانێکی پەروەردەیی و گرنگ بۆ یەکسانیی دەرفەتەکان دەبینن، بۆیە کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەو مامۆستایانەی ساڵانێکی زۆرە بە شێوازی گرێبەستی دەرەکی وانەکە دەڵێنەوە، بە فەرمی لە سیستمی پەروەردەدا دابمەزرێنرێن.

هاوکات بۆ بەرزکردنەوەی کوالیتی وانەوتنەوەکە، لە ئەیلوولی ئەمساڵدا (2026) خولێکی ڕاهێنانی زانستی بۆ مامۆستایانی زمانی کوردی دەکەرێتەوە کە لەلایەن پەیمانگای ویلایەتی برێمەن بۆ قوتابخانەکان (LIS) و بە هاوکاریی ڕێکخراوی "یەکماڵ" و زانکۆی دۆیسبۆرگ-ئێسن سەرپەرشتی دەکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.