کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" داوای له كڕیاره‌كانی نه‌وتی عێراق ده‌كات به خێرایی خشته‌ی كاتی باركردنی نه‌وت و ورده‌كاریی ئه‌و كه‌شتیانه‌ی نه‌وت بارده‌كه‌ن، بۆ كۆمپانیاكه بنێرن.
له نوسراوێكدا كه ڕێكه‌وتی 5ـی نیسانی 2026ـی له‌سه‌ره و ئاراسته‌ی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كردووه، كه كڕیاری نه‌وتی عێراقن، سۆمۆ داوای كردووه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا، خشتەی کاتی بارکردن و وردەکاریی ئەو کەشتییانەی بۆ گواستنەوەی نەوت تەرخانکراون، ڕادەستی کۆمپانیاکە بکەن.
سۆمۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، سه‌رجه‌م شوینه‌كانی باركردنی نه‌وت له ئاماده‌باشیی ته‌واودان به‌بێ هیچ جۆره سنورداركردنێك.
داواكارییه‌كه‌ی سۆمۆ دوای ئه‌وه دێت، ڕۆژی 4ـی ئه‌م مانگه سوپاسدارانی ئێران ڕەزامەندی نیشاندا، عێراق لەو سزایانە ببەخشێت، کە بەهۆی ئاڵۆزییە سەربازییەکانەوە خراوەتە سەر تێپەڕینی کەشتییه بارهەڵگره‌كان كه بە گەرووی هورمزدا تێده‌په‌ڕن.