سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر دورگه‌ی خارگی ئێران شاده‌ماری ئابوریی و وزه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كات و ده‌ڵێ، ئێران ئاماده‌یه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدات.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ كه‌ناڵی ئه‌بی سی نیوز گوتی، هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر دورگه‌ی خارگ سه‌ركه‌وتوو بووه و زۆرینه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده پیشه‌سازییه گه‌وره‌ی ئێرانمان خاپوركردووه.
هه‌روه‌ها هۆشدارییدا له هێرشی زیاتر بۆ سه‌ر دورگه‌كه و خاپوركردنی ته‌واوه‌تی، ئه‌گه‌ر ئێرانییه‌كان خۆیان به ده‌سته‌وه نه‌ده‌ن.
گوتیشی: ئێرانییه‌كان ئاماده‌ن بۆ دانوستان و كۆتاییهاتنی جه‌نگه‌كه، به‌ڵام هێشتا پرسه‌كه به دڵی ئه‌وان نییه وه‌كو ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێت.