سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگەیاند، دەنگۆی کوژرانی موجتەبای بیستووە، چونکە هیچ کەسێک لە دوای هێرشەکەی 28ـی مانگی ڕابردووەوە ئه‌وی نەدیووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکی گوت، منیش دەنگۆی کوژرانی موجتەبام بیستووە، بەڵام ئەگەر وانەبوو دەبێت کارێکی ژیرانە بۆ وڵاتەکەی بکات و بێ مەرج خۆیان بە دەستەوە بدەن.
جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش ڕایگەیاند، دەزانن موجتەبا خامنەیی بە خراپی پێکراوە، بەڵام نازانن لە ژیاندایە، یاخود نا.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردو موجته‌با خامنه‌یی وای بوونی به ڕێبه‌ری باڵای ئێران بۆ یه‌كه‌مجار بێ ئه‌وه‌ی ده‌ربكه‌وێت په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، به‌شێك له به‌رپرسانی ئێرانیش ده‌ڵێن موجته‌با سه‌لامه‌ته و ته‌نها به سوكی برینداركراوه.
له چه‌ند ڕۆژی رابردوشدا ئه‌مریكا بڕی 10 ملیۆن دۆلاری وه‌ك دیاری دانا بۆ هه‌ركه‌سێك زانیاری‌یان له باره‌ی موجته‌باوه پێ بدات.