له وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌نووساندا، ماركۆ ڕۆبیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز به ئه‌نقه‌ست قوتابخانه ناكاته ئامانج.
گوتیشی، لێكۆڵینه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن ئایا به‌هۆی هێرشی ئه‌وانه‌وه منداڵانی هیچ قوتابخانه‌یه‌ك بوونه‌ته قوربانیی یاخود نا، خۆ ئه‌گه‌ر وابێت، دەرئەنجامێکی زۆر دڵتەزێنە.
ڕۆبیۆ ئێرانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی خەڵکی مەدەنی ناوچەکەی کردووەتە ئامانج.
ئه‌وه‌ش لە کاتێکدایە، ئێران ده‌ڵێت ژمارەی کوژراوانی هێرشەکەی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەكه‌ی شاری میناب، نزیکەی ١٥٠ کەسە و زۆرینه‌یان خوێندکارن.