ڕاستەوخۆ

کۆمەڵی دادگەریی: پارتی و یه‌كێتی دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانیان په‌كخستووه‌

reset font size increase font size

کۆمەڵی دادگەریی كوردستان ده‌ڵێت، هۆكاری ئه‌م دۆخه‌ نه‌خوازراوه‌ی ئێستا له‌ ئه‌ستۆی پارتی و یه‌كێتییه‌ و هه‌ردووكیان دامه‌زراوه‌ شه‌رعییه‌كانیان په‌كخستووه‌.

مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە شاری هەولێر كۆبو‌ویەوه‌ و له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "باسیان لە دۆخی چەقبەستووی هەرێمی کوردستان و ململانێی لایەنەکانی دەسەڵات کردووه‌، ئۆباڵی ئەم بارودۆخە نەخوازراو و پڕقەیرانەش لە ئەستۆی هەردوو پارتی دەسەڵاتدارە".

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "هەر لە سەرەتاوە کۆمەڵی دادگەری بۆچوونی خۆی لە بارەی خولی شەشەمی پەرلەمانەوە بە ڕوون و ڕاشکاوی ڕاگەیاند و گوتمان، ئەو پەرلەمانە بە هۆی ساختەکاری و دیزاینی پێشوەختەی ژێربەژێرەوە، سەرپێ ناکەوێ و ئەوەتا ئێستا هەمووان ڕاستیی قسە و بۆچوونەکانی ئێمە لەسەر ئەرزی واقیع دەبینن".

هاوکات مەکتەبی سیاسیی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان داوا لەوهێزە کوردستانییانە دەکات کە بەشداریی حکومەتی داهاتووی عێراق دەکەن، "نوێنەرایەتیی ڕاستەقینەی کوردستان بکەن و دوور بکەونەوە لە بەرژەوەندیی حزبی و کەسی".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.