عەلى حسێن ڕایگەیاندووە: حزبەکەمان لە پڕۆسەی سیاسی عێراق نەکشاوەتەوە، بەڵکو و کادرەکانمان بۆ کۆبوونەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخەکە هاتوونەتەوە هەرێمى کوردستان.
ئەو ئەندامەى مەکتەبى سیاسى پارتى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا گوتى: حزبەکەمان دەیویست سەرۆککۆمار بە کۆدەنگیی کورد هەڵببژێردرێت و ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەنییە هەر یەکێتییەک لە پێگەی سەرۆککۆماردا بێت.
گوتیشی: هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار بە ڕێککەوتنی ژێربەژێر و لەسەر حسابی گەلی کوردستان زیان لە هاوڵاتیان دەدا، گەڕانەوەی کادرەکانمان لە بەغداد بۆ هەرێم بە مەبەستى کۆبونەوە و ڕاوێژە نەک کشاندنەوەمان لە پرسەى سیاسى عێراق.
لەبارەی گرفتەکانی پارتی و ئەنجومەن و پارێزگاى کەرکوکیشەوە دەڵێت: ئێمە هەر لەسەرەتادا لەبەر کورد گرفتمان لە شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگاردا هەبووە و لەوکاتەوەشەوە نەتوانراوە بەرگریی لە کورد بکرێت لە کەرکوک.