عەبدوڵڵا ئۆجالان لە پەیامێکدا کە دوای دیدارەکەی لەگەڵ شاندی ئیمرالیی پارتەکە لە ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٦ لە دوورگەی ئیمرالی بڵاوبووەوە، ڕایگەیاند که ئامانجی ئەو بەدیهێنانی ئاشتی و بەسیاسیکردنە، و جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئیرادەی ئاشتی لە بۆشاییدا نەمێنێتەوە، بەڵکو لە ڕێگەی ڕێکخستنی یاسایی و سیاسیی کۆنکرێتییەوە مسۆگەر بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی شاندی ئیمرالیدا هاتووە کە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە قۆناغێکدایە کە پێویستی بە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییە مێژووییەکان هەیە، و ئۆجالان ئاماژەی بەوە داوە کە "ئاشتی هاوتایە لەگەڵ دانانی چەک و بەسیاسیکردن هاوتایە لەگەڵ سیاسەتی دیموکراسی".
شاندەکە ئەوەشی خستە ڕوو که تورکیا دەرفەتێکی مێژوویی لەبەردەمدایە و بۆ پووچەڵکردنەوەی ئیستفزازەکان، پێویستە کێشەکان لەسەر بنەمای دیالۆگ چارەسەر بکرێن و ڕووداوەکانی ڕۆژاڤاش لەو چوارچێوەیەدا هەڵسەنگێندرێن.