دیلان غەفور، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە مسۆگەر کراوە و ڕەوانە دەکرێت، بەڵام وەزیری دارایی عێراق تاوەکو ئێستا کاتی وردی ناردنی پارەکەی ئاشکرا نەکردووە.
سەبارەت بە شێوازی دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ قۆناغی داهاتوو، ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی ئاماژەی بە گۆڕانکارییەک لە ڕێکارەکاندا کرد و گوتی:
"لە دوای مانگی شەشەوە، ناردنی مووچەی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی میکانیزمێکی نوێ دەبێت کە پێویستی بە بڕیار و ڕەزامەندیی ڕاستەوخۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت".