امید موسەوی، ئەندامی لیژنەی ئابووری و بازرگانی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوا دەکات کە هاوشێوەی دەستەی دەستپاکی، دەستەیەکی سەربخۆ بە یاسا دامەزرێت بۆ چاودێریکردن و ڕێگریکردن لە قۆرخکاری و بەرزکردنەوەی نرخی خۆراک و دەرمان لە ناوخۆی وڵاتدا.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەدا، پێویستە لە ڕێگەی دەرکردنی یاساوە پشتگیری لە ڕێوشوێنەکانی حکومەت بۆ پاراستنی ئابووریی وڵات بکرێت.
ڕوونیشی کردەوە، پرۆژەیاسای دامەزراندنی ئەو دەستەیە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و دەبێت دەسەڵاتی تەواوی هەبێت بۆ پابەندکردنی سەرجەم لایەنەکان بە بڕیارەکانی حکومەتەوە.