عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە پارێزگای کرابەلاوە دەستپێشخەریی "ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوون - دەستپێشخەریی وەتەن"ی ڕاگەیاند کە وەک قۆناغی یەکەم 60 هەزار پارچە زەوی لەخۆ دەگرێت، و جەختیشی کردەوە کە هەر خێزانێک خاوەنی خانووی تایبەت بە خۆی نەبێت، سەنەدی زەوییەک وەردەگرێت و حکومەت لە پرۆسەی دروستکردنیداشدا هاوکاریی دەکات.
سەرۆک وەزیران لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوە دا که هەڵبژاردنی کەربەلا وەک وێستگەی یەکەم بۆ سیمبوولی چاکسازی دەگەڕێتەوە، و لە قۆناغەکانی داهاتوودا پارێزگای نەجەف، نەینەوا و سەرجەم پارێزگاکانی تر دەگرێتەوە. هەروەها ڕوونی کردەوە که زەوییەکان بە شێوازێکی ڕێکخراو سەرجەم خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانیان بۆ دابین دەکرێت و ئەم دەستپێشخەرییە هیچ تێچوویەک لەسەر بودجەی گشتی ناینێت.
لە کۆتاییشدا، سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە بەڵێنێکە و پاشگەزبوونەوەی تێدا نییە، بە ئامانجی ئەوەی هەر هاووڵاتییەکی عێراقی لە خانووی تایبەتی خۆیدا بژی و لە نیگەرانی و بارگرانیی کرێچێتی ڕزگاری ببێت.