دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند کە قۆناغێکی بەرچاو لە پرۆسەی چارەسەریدا بەدەستهاتووە و ئاماژەی بەوەش کرد، عەبدوڵڵا ئۆجالان کە لە ئیمرالی زیندانی کراوە مافی خۆیەتی ڕۆڵی ڕێکخەری بەسیاسیکردن بگرێتە ئەستۆ.
باخچەلی ڕایگەیاند، پێشکەوتنی بەرچاو لە پرۆسەی چارەسەرکردن و هەڵوەشاندنەوەی چەکداریدا بەدیهاتووە و ئاماژەی بەوەش کرد کە پرۆسەکە بووەتە سیاسەتێکی فەرمیی دەوڵەت.
باخچەلی جەختی لەوە کردەوە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان مافی ئەوەی هەیە لە ئیمرالییەوە ڕۆڵی ڕێکخەری بەسیاسیکردن بگرێتە ئەستۆ.
باخچەلی لە مەراسیمی کردنەوەی ٢٤یەمین ساڵی خوێندنی قوتابخانەی سیاسەت و سەرکردایەتیی پارتەکەیدا وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە و تیشکی خستە سەر دواین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەکان.
ئاماژەی بەوە دا کە لیژنە تایبەتەکان لە پەرلەمان پێكهێنراون و چوارچێوە یاساییەکان بە پشتیوانییەکی بەرز پەسەند کراون. ناوبراو ڕایگەیاند:
"لە پرۆسەی ئاشتیدا گەڕانەوە بۆ دواوە نییە و مەحاڵە بگەڕێینەوە بۆ ڕابردوو. پێویستە هەموو کەسێک بە ڕۆحی برایەتییەوە مامەڵە بکات. ئەو دامەزراوانەی یاسا پێشبینییان دەکات دەبێت دابمەزرێن و بەرپرسیارێتی بە کەسانی پەیوەندیدار بدرێت. ئەگەر نازناوی ڕێکخەری بەسیاسیکردن عەبدوڵا ئۆجالان لە پرۆسەی ئاشتیدا، ئەوا ئەوە مافی خۆیەتی."