سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و دەڵێت، لەجیاتی ئەوەی کارئاسانی بکەیت بۆ بەرهەمی ناوخۆی خۆمان بۆ ئەوەی بروات بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق، بهڵام دێیت کاری ئاسانی دەکەیت بەرهەمی ناوخۆ بەرەو لهناوچوون بچێت.
نازم عەبدوڵا دەشڵێت، هەموو کاڵاکان هەر لە تایت، سابون، برنج، شەكر، دۆشاو و ڕۆن تا دەگاتە پێداویستیەکانی تری ڕۆژانە هاوڵاتی گران بوون تەنها بەرهەمی ناوخۆ نەبێت، بەڵام سەرۆکوەزیرانی عێراق گومرگ لەسەر بەرهەمی هاوردە هەڵدەگرێت لەکاتێکدا دەبوایە گومرگ لەسەر عەلەف و پێداویستی کێڵگە پەلەوەرییەکان هەڵبگیرێت.
سەرۆکی کێڵگە پەلەوەرییەکانی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کردووە هاوکارییان بێت بۆ ئەوەی ئاسایشی خۆراکیی هەرێم بپارێزرێت.
ئهو داوایهی سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی ههرێمی كوردستان دوای ئهوه دێت له چهند ڕۆژی ڕابردودا عهلی زهیدی سهرۆكوهزیرانی عێراق دێت بڕیاریدا باجی گومرگی لهسهر هێلكه و مریشكی هاورده ههڵبگیرێت.