ڕاستەوخۆ

قوباد تاڵەبانی: بەربەستەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت کەم بوونەتەوە و هیوادارین لەم پایزەدا کابینەی نوێ ڕابگەیەنرێت

reset font size increase font size

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند کە بەشێک لەو بەربەستانەی لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبوون نەماون، و هیوای خواست لەم پایزەدا حکومەتی نوێ پێک بێت.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی تایبەت بە پێکبهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە "بەربەستی کەم ماون لەبەردەم پێکهێنانی حکومەتدا".

ناوبراو هەروەها لەبارەی بەشداریپێکردنی لایەنەکانەوە ڕوونی کردەوە که پرسی بەشداریکردن یان نەکردنی جووڵانەوەی نەوەی نوێ لە حکومەتدا پەیوەندی بە بڕیاری خۆیانەوە هەیە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لەوە کردەوە کە هیوادارە پڕۆسەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ بێت و لەم وەرزی پایزەدا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێک بێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.