ڕاستەوخۆ

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: ڕێکار بەرانبەر وروژێنەرانی وتاری تائیفی دەگیرێتەبەر 

reset font size increase font size

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستەواژەی تائیفی بۆ دابەشبوونی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێندرێت

دوای بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەکی کۆن کە مەلایەکی شیعە هێرش دەکاتەسەر کەسایەتییە دیارەکانی سوننە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، ئەنجومەنی دادوەریی عێراق ڕایگەیاند، هەر کەس و لایەنێک گوتاری تائیفی بەکاربهێنێت بۆ دروستکردنی پەرتەوازەیی، ڕێکاریی یاسایی لە دژی دەگیرێتەبەر.

ئەنجومەنی باڵای  دادوەریی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، هەموو دادگاکانی لێکۆلێنەوە و داواکارە گشتییەکانیان ئاگادارکردووەتەوە بۆ چاودێرییکردنی حاڵەتەکانی بەکارهێنانی دەستەواژەی تائیفی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان.

ئەنجوومەنەکە دەڵێت، ئامانج لە بەکارهێنانی وتاری تائیفی دروستکردنی فیتنە و پەرتەوازەیی کۆمەڵایەتییە بۆ بەرژەوەندی سیاسیی و تایبەت، بەگوێرەی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.