ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم نقومبوونی کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

ئەمریکا کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانی نقومکرد و سوپای پاسدارانیش رایگەیاند، کەشتییەکی جەنگی ئەمریکیان لە نزیک گەرووی هورمز کردووەتە ئامانج.

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سێ کەشتیی نەوتهەڵگری ئێرانیان لە دەریای عومان کردووەتە ئامانج، کە لە ئەنجامدا کەشتی نەوتهەڵگری لە کەنداوی عومان نقووم بووە.

لە بەرامبەردا، سوپای پاسداران رایگەیاندوە، هێزە دەریاییەکانیان توانیویانە کەشتییەکی جەنگی ئەمریکی کە هەوڵی تێپەڕبوونی لە گەرووی هورمزداوە  بکەنە ئامانج.
سوپای پاسداران لە راگەیەنراوەکەیدا هۆشداریشی داوە لەوەی هەر جوڵەیەکی ئەمریکا وەڵامی یەکلاکەرەوەی هێزەکانیانی بەدوادا دێت.

ئەم ئاڵۆزییە دەریایییە لە کاتێکدا ڕوودەدات کە کێشە و ململا‌نێی نێوان واشنتن و تاران لەسەر کۆنترۆڵی ڕێڕەوی دەریایی و گەرووی هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو توندتر بووەتەوە.
LVO

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.