ڕاستەوخۆ

چین: هیوادارین لایەنەکانی شەڕ دەرفەتی ئاگربەست بقۆزنەوە

reset font size increase font size

چین پێشوازیی لە هەوڵەکانی نێوەندگیریی پاکستان بۆ ئاگربه‌ست دەکات و داوا دەکات لایەنەکانی شەڕ دەرفەتەکە بقۆزنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لەبارەی شەڕی ئێران و ئیسرائیل-ئەمریکاوە ڕایگەیاندووه‌، پێشوازیی دەکەن لە هەوڵەکانی نێوەندگیریی پاکستان بۆ ڕاگرتنی ئەو شەڕی ئێستا هەیە.

ئاماژەی بەوەشداوە، چین لەگەڵ ڕاگرتنی شەڕدایە و ئاگربەستیان دەوێت، هیواداریشن هەرسێ لایەنی ئێران و ئیسرائیل و ئەمریکا ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە کە بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بەشەڕ لەبەردەستە.

ئەوەش دوای ئەودێت جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل-ئەمریکا لە 40 ڕۆژ نزیکدەبێتەوە و هەردوولا سازشکردن لە داواکانیان بۆ ڕاگرتنی شەڕ ڕەتدەکەنەوە، ئەو وادەیەشی ترەمپ بۆ ئێرانی داناوە بۆ ڕێككه‌وتن و كردنه‌وه‌ی گه‌روی هورمز، ئەمشەو کۆتاییدێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.