ڕاستەوخۆ

لە نیپاڵ 165 کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا

reset font size increase font size

بەهۆی دروستبوونی لافاوێکی بەهێز لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان نیپاڵ و هەرێمی تبتی چین، نزیکەی 165 کەس گیانیان لەدەستدا و 1500 کەسی دیکەش بێسەرشوێنن.

پۆلیسی نیپاڵ دەڵێت، تا ئێستا لانیکەم 165 کەس گیانیان لەدەستداوە و 1500 کەسی دیکەش بێسەروشوێنن،کە لە نێویاندا بە سەدان گەشتیاری بیانی هەن.

لافاوەکە لە ناوچەی ڕاسوا کە دەکەوێتە باکووری کاتماندۆی پایتەختی نێپاڵ ڕوویداوە، زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن هۆکاری لافاوەکە بوومەلەرزەیەک بووە کە بووەتە هۆی ڕووخانی بەفر و توانەوەی، پاشان سەرڕێژبوونی ئاوەکە بۆ ناو ڕووبارەکە، ئەوەش بووەتە هۆی داڕمانی هەندێک بەربەست و بەنداوی گەورە، ئەم کارەساتە سرووشتییە زیانێکی مرۆیی گەورەی لێکەوتەوە.

هاوکات، دەسەڵاتدارانی چین بڵاویانکردەوە، لەسەر خاکی وڵاتەکەیان 558 کەسی دیکە بەهۆی هەمان شەپۆلی لافاوەوە بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.