گەیلان حاجی سەعید، سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە دوای دابەزینی بەهای دینار، لە 7 و 8ی تشرینی یەکەمی 2026ـدا بە فەرمی داوایان لە پەرلەمانی عێراق کردووە ڕەچاوی دۆخی حەواڵە بانکییەکانی بازرگانان بکەن بۆ ئەوەی بارگرانی بۆ بازرگانان و هاوڵاتییان دروست نەبێت.
لە بەرامبەردا، بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاری دا ئەو بازرگان و کۆمپانیایانەی کە حەواڵەکانیان بۆ دابینکردنی دارایی هاوردەکردن پێش 7ی تشرینی یەکەم شایستەی جێبەجێکردن بووە و ڕەسیدیشیان پڕ کردووەتەوە، سەردانی بانکەکانیان بکەن و بە هیچ شێوەیەک جیاوازیی نرخی ئاڵوگۆڕیان لێ وەردەگیرێت.
بانکی ناوەندی هۆشداریشی داوە، هیچ بارگرانییەکی دارایی نەخرێتە سەر شانی کڕیاران و لە ئەگەری هەر سەرپێچی یان داواکردنی بڕە پارەیەکی زیادە لەلایەن بانکەکانەوە، بازرگانان دەتوانن لە ڕێگەی پلاتفۆرمی سکاڵای بانکی ناوەندی یان ئیمەیڵی فەرمیی ([email protected]) سکاڵا تۆمار بکەن.