ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی له ڕاپۆرتێكیدا ده‌ڵێت: بڕیاره رۆژی چوارشه‌ممه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نا ئاسایی ئه‌نجام بده‌ن و تاوتوێی دانوستانه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆس باسی لەوە کردووە: نه‌ته‌نیاهۆ به وردیی چاودێریی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی نێوان تاران و واشنتۆن ده‌كات و ترسی هه‌یه تره‌مپ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران بكات، بێ ئه‌وه‌ی ئاسایشی ئیسرائیل له‌به‌رچاو بگرێ و به‌رنامه ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ئێران به ته‌واوه‌تی هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و رێوشوێنی توند نه‌گیرێته‌به‌ر بۆ به‌رنامه موشه‌كیه‌كه‌ی، جگه له‌وه‌ی كار‌و چالاكی گروپه‌كانی سه‌ر به ئێرانیش له ناوچه‌كه به‌رته‌سك نه‌كرێنه‌وه و له قاڵب نه‌درێن.
به‌پێی هه‌واڵه‌كه‌ی ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئه‌مریكی، پرسی عێراق له كۆبوونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی تره‌مپ و نه‌ته‌نیاهۆ قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی پرسی ئاسایشی بنكه سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا و جموجۆڵی گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئێران و مه‌ترسیه‌كانی بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و رۆڵ و پێگه‌ی ئێران له‌ناو عێراق و چه‌ندین پرسی دیکە.
ئاماژە بەوەش کراوە: له ئیداره‌كه‌ی نه‌ته‌نیاهۆ ترسێك له كه‌سایه‌تی نا جێگیری تره‌مپ هه‌یه، چونكه له هه‌ر كاتێكدا بێت ده‌كرێت كارێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بكات و بڕیار بدات كۆبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان بكات وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆریای باكوریش كردی، هه‌روه‌ها نه‌ته‌نیاهۆ ترسی ئه‌وه‌شی هه‌یه تره‌مپ بێ هیچ گره‌نتیه‌كی پێشوه‌خته له‌باره‌ی ئاسایشی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان رێكبكه‌وێت، هه‌ر بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌ماهه‌نگیی وردی له‌گه‌ڵ تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی هه‌بێ و له نزیكه‌وه ئاگادارای گۆڕانكارییه‌كانی ئه‌و پرسه بێت.