ڕاستەوخۆ

پێنج وڵاتی ئەوروپی لەسەر دروستکردنی ناوەندی هاوبەشی دەستبەسەرکردنی کۆچبەران لە دەرەوەی سنووری یەکێتیی ئەورووپا ڕێککەوتن

reset font size increase font size

وڵاتانی دانیمارک، ئەڵمانیا، هۆڵەندا، نەمسا و یۆنان ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان بۆ دروستکردنی مۆدێلێکی نوێی ناوەندەکانی جێگیرکردنی کۆچبەران لە دەرەوەی سنوورەکانی یەکێتیی ئەورووپا واژوو کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی ئەسۆشیەتد پرێس، پێشبینی دەکرێت ئەم ناوەندانە لە ساڵی ٢٠٢٧دا دەست بە وەرگرتنی ئەو کۆچبەرانە بکەن کە داواکاریی پەنابەرییان لەلایەن ئەم پێنج وڵاتەوە ڕەت کراوەتەوە.

مۆرتن بێدسکۆڤ، وەزیری کۆچی دانیمارک، ڕایگەیاند که‌ ئەم وڵاتانە خەریکە گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە سیستمی کۆچ و پەنابەریی ئەوروپادا پەیڕەو دەکەن.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ئامانج لەم ناوەندانە تەنها دەستبەسەرکردن و دیپۆرتکردنەوە نییە، بەڵکو چارەسەرێکە بۆ ئەو کۆچبەرە بێمۆڵەتانەی کە مافی یاساییان بۆ ماوەتەوە لە یەکێتیی ئەورووپادا نییە، بەڵام بە هۆکاری جیاجیا ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانی خۆیان.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.