مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە ئانڵ بۆرا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد؛ لە دیدارەکەدا پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکە، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و دۆخی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.
له كۆبوونهوهكهدا، كه ئهرمان تۆپچو، كونسوڵی گشتیی توركیا لە هەولێریش ئامادەی بوو، باڵیۆزی تورکیا پێزانینی وڵاتەکەی بۆ سیاسەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی کە سەرەڕای بوونی دەستدرێژی و بەردەوامیی بۆردوومانەکان، دانبەخۆداگرتنی نیشانداوە و نەبووەتە بەشێک لە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە.
تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی دوای پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق؛ هەردوولا هیوایان خواست هەوڵەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان و نەهێشتنی گرفتەکان بچن.
هاوكات، گفتوگۆ لەبارەی دەرئەنجامەکانی سەردانی مانگی ڕابردووی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەنقەرە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان عێراق، هەرێمی کوردستان و تورکیا کرایەوە.
لە کۆتاییشدا، بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و هەنگاوەکان بۆ وەگەڕخستنەوەی پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ کران.