ڕاستەوخۆ

مەرجەعێکی دیاری شیعە کۆچی دواییکرد و عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

ئایەتوڵڵا محەممەد ئیسحاق فەیاز، یەکێک لە مەرجەعە باڵاکانی شیعە لە تەمەنی 96 ساڵیدا لە عێراق کۆچی دوایی کرد.

بەو بۆنەیەوە حکومەتی عێراق سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگرت و سەرۆککۆماری ئێرانیش سەرەخۆشی دەکات.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە فەرمی سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی لە وڵاتدا ڕاگەیاند و کۆچی دوایی ئەو مەرجەعە باڵایەی بە "زیانێکی گەورە بۆ سەرجەم جیهانی ئیسلامی و حەوزەی زانستیی نەجەف" ناوبرد، کە ڕۆڵێکی دیاری لە لێکنزیکردنەوەی مەزهەبە ئیسلامییەکاندا هەبووە.

هاوکات، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا ڕایگەیاند کە ئایەتوڵڵا فەیاز تەمەنی خۆی لە پێناو خزمەتکردنی زانستە ئیسلامییەکان و یەکڕیزیی ئۆمەتی ئیسلامیدا بەخشیوە و ناوی لە مێژووی مەرجەعیەتدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.

ئایەتوڵڵا فەیاز، کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئەفغانستان بوو، لە دوای کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا حەکیم، لە پاڵ ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی و ئایەتوڵڵا بەشیر نەجەفی، وەک یەکێک لە سێ پایە و مەرجەعە سەرەکییەکانی حەوزەی زانستیی نەجەف دادەنرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.