بەپەلە
ئاژانسی هەواڵی هاوار: بەهۆی دەستڕێژی چەند چەکدارێکەوە لە حەسەکە سێ هاوڵاتی کورد برینداربوون
ڕاستەوخۆ

مەزڵووم عەبدی: ڕێککەوتنمان لەگەڵ دیمەشق چووەتە قۆناغێکی نوێوە

reset font size increase font size

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، ڕایگەیاند؛ پرۆسەی تێکەڵکردنی دامەزراوە سەربازی، ئەمنی و ئیدارییەکان لە ناو دەوڵەتی سووریادا کۆتایی پێ هاتووە و ڕێککەوتنەکانیان لەگەڵ حکومەتی دیمەشق چوونەتە قۆناغێکی نوێوە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی هاوار، مەزڵوم عەبدی ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم پرۆسەیە تەنیا یەکگرتنی یەکە سەربازییەکان ناگرێتەوە، بەڵکو هەماهەنگیی مەدەنی و خزمەتگوزارییەکانیش لەخۆ دەگرێت.

لە چوارچێوەی ئەم هەنگاوەدا، ئاسایشی حەسەکە و قامیشلۆ ڕادەستی وەزارەتی ناوخۆ کراون، و لەناو هەسەدەشدا فیرقەیەکی سەربازی پێکهێنراوە کە لە سێ لیوا و تیمێکی کۆبانێی سەر بە پارێزگای حەلەب پێک هاتووە.

هەروەها سەبارەت بە پرسی پەروەردە، عەبدی ڕایگەیاند کە دانوستانەکان بەردەوامن و بەپێی مەرسومی ژمارە ١٣ی ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، زمانی کوردی وەک زمانێکی نەتەوەیی پەسەند کراوە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.