سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا هێرشە بێپاساوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستانی شەرمەزار کرد و رایگەیاند، بەردەوامیی ئەم هێرشانە سەقامگیریی تەواوی ناوچەکە تێک دەدات.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا کە ئەمڕۆ هەینی 17ـی تەمووزی 2026 بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "داوا لە کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەین کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێت".
هەروەها، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە حکومەتی عێراقی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە "سنوورێک بۆ ئەم پێشێلکارییانە دابنێن".