ڕاستەوخۆ

بۆ دۆسیه‌كه‌ی نارین گوران داوای ڕوونكردنه‌وه‌ له‌ حكومه‌تی توركیا دەکرێت

reset font size increase font size

ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر، نووسەر، ڕۆژنامەنووس، هونەرمەند و پەرلەمانتارانی باکووری کوردستان و تورکیا، نیگەرانیی قوڵی خۆیان بەرامبەر بەو پێشێلکارییە یاساییانە دەربڕی کە لە پرۆسەی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنی کەیسی کوژرانی (نارین گوران)ی تەمەن هەشت ساڵاندا ڕوویانداوە.

ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە کردووە، کەیسەکە لە بابەتێکی تاوانکاری و دادوەرییەوە گۆڕاوە بۆ بابەتێکی میدیایی، لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەکانەوە کەشێک دژی خێزانی نارین دروستکراوە، بووەتەهۆی ئەوەی ڕایگشتی پێشوەختە بریار بدات بێ چاوەڕێکردنی بڕیاری دادگا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو گوشارە میدیاییەی درووستکراوە، ڕێگر بووە لەوەی ڕاستییەکان بە شێوەیەکی بێلایەنانە سەیر بکرێن و دادپەروەرییش کراوەتە قوربانیی بۆ جۆش و خرۆشی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

ده‌شڵێن، ئەو نیشانانەی لە کاتی پشکنینی تەرمەکەدا بەدیکراوە و گومانی دەستدرێژیی سێکسییان دروستکردووە، لە لایەن دادگاوە وەک پێویست کاریان لەسەر نەکراو، هه‌روه‌ها داتاکانی شوێنپێ هەڵگرتنی بۆ مۆبایل بە شێوەیەکی نازانستی و تەنیا بۆ سەلماندنی گێڕانەوەیەکی دیاریکراو بەکارهێنراون.

بەهۆی ئەم کەموکوڕییانەوە، سزای قورس بەسەر دایکی نارین و ئەندامانی دیکەی خێزانەکەیدا سەپێندراوە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی یەکلاکەرەوە لەبەردەستدا بێت.

نارینی تەمەن هەشت ساڵ رۆژی 21ـی ئابی 2024 لە گوندی چولی سەر بە شارۆچکەی رەزانی ئامەدی باکووری کوردستان بێسەروشوێن بوو، رۆژی هەشتی ئەیلولی هه‌مان ساڵ تەرمەکەی لە تورەگەیەکدا لە رووباری گوندەکەدا دۆزرایەوە، بە گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشکی داد، نارین گوران خنکێنراوە.

دادگەی هەشتەمی سزا قورسەکانی دیار بەکر ڕۆژی 28ی کانوونی یەکەمی ساڵی 2024، سزای زیندانیی تاهەتایی بە تاوانی هەماهەنگی لە کوشتنی بە ئەنقەستی نارین، بەسەر هەریەک لە تاوانباران، سالم گورانی مامی، یوکسەل گورانی دایکی و ئەنەس گورانی برای سەپاند و نەوزاد بەختیاریش تۆمەتبار کرا بە شاردنەوەی تەرمی نارین بە چوار ساڵ و شەش مانگ زیندانی سزادرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.