ڕاستەوخۆ

ژنانی کەنەکە: بۆ گەرەنتیکردنی پاراستنی کۆمەڵگەی ئێزیدی، پێویستە شەنگال ببێتە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەر

reset font size increase font size

کۆمیتەی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا بە بۆنەی 12ـەمین ساڵیادی هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال جەخت لەوە دەکاتەوە کە شەنگال ئیتر دەبێت ببێتە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەر.

لە ڕاگەیەندراوەکەی کەنەکەدا هاتووە کە لە 3ی ئابی 2014ـدا دوو کۆمەڵکوژیی هاوکات لە شەنگال ڕووی دا، و جگە لە لەناوبردنی جەستەیی ئێزیدییەکان، ئامانج لە کۆمەڵکوژکردنی ژنان، سڕینەوەی کلتوری و لەناوبردنی تەواوەتیی پێگەی ئێزیدییەکان بووە.

 کۆمیتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە هەزاران ژنی ئێزیدی ڕفێنراون، دەستدرێژییان کراوەتەسەر، ئەشکەنجە دراون و لە بازاڕی کۆیلەکاندا فرۆشراون، و تا ئێستاش هەزاران ژن بێسەروشوێنن.

کەنەکە تیشکی خستووەتە سەر گرنگیی جوگرافیایی شەنگال و ڕایگەیاندووە کە ناوچەکە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە و ئێزیدخان بووەتە مەیدانی ململانێیەکی جۆگرافی-سیاسی لە نێوان هێزە هەرێمی و جیهانییەکاندا.

لە کۆتاییدا، کەنەکە داوا دەکات کە بۆ ئەوەی ئێزیدییەکان بتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن و باوەڕ و کلتوری خۆیان بە ئازادی بژین، پێویستە حکومەتی عێراق و ئەو لایەنانەی کۆمەڵکوژییەکەیان ناسیوە، پاڵپشتیی سیاسی و دیپلۆماسی بکەن بۆ ئەوەی شەنگال ببێتە ناوچەیەکی خۆبەڕێوەبەر.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.