ڕاستەوخۆ

هێزەکانی ئیتلاعات لە مهاباد ژنێکیان دەستگیر کرد و چارەنووسی نادیارە

reset font size increase font size

هێزەکانی ئێران لە مهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژنێکیان بەناوی ئیلهام عەلیزادە دەستگیر کرد و چارەنووسی ناوبراو تاوەکو ئێستا نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتێکی کۆڵبەرنیوز، هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران لە کاتی هێرشکردنە سەر ماڵی ناوبراو لە مهاباد، ئیلهام عەلیزادەیان دەستگیر کردووە، بەبێ ئەوەی لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا هیچ جۆرە پەڕاو یان بڕیارێکی دادگایان پێ بێت.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ناوبراو دوای دەستگیرکردنی، بۆ گرتووخانەیەکی ئیدارەی ئیتلاعات لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە و لەوێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت، بێ ئەوەی تاوەکو ئێستا زانیاریی ورد لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و تاوانە پاڵنەرەکان بخرێتە ڕوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.