وەریدە مەدداد، یەکێک لە دیارترین و گەورەترین هێماکانی خۆڕاگریی ژنان لە مێژووی خەباتی سەربەخۆیی جەزائیردا، لە تەمەنی تەنیا ١٩ ساڵیدا و لەژێر قورسترین ئەشکەنجەی هێزەکانی فەرەنسادا گیانی بەخشیوە.
لە کاتێکدا ژنانی جەزائیری لە شۆڕشەکەدا تەنیا پشتیوان نەبوون، بەڵکو شانبەشانی پیاوان لە خەباتی چەکداری و هەواڵگریدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوەیان هەبووە.
لە ساڵی ١٩٣٨ لە خێزانێکی خەڵکی هەرێمی کابلی لەدایک بووە و سەرەڕای ئاستەنگەکان، لە ساڵی ١٩٥٦دا پەیوەندی بە بەرەی ڕزگاریی نیشتمانی (FLN)ـەوە کردووە و ناوی نهێنیی "مەریم"ی پێ دراوە.
لە ساڵی ١٩٥٧دا دوای ئاشکرابوونی تۆڕەکەیان، دەستگیر کراوە و سەرەڕای بەرگەیگرتنی ئەشکەنجەیەکی دڕندانە و پاراستنی بێدەنگی، لە ٢ی ئابی ١٩٥٧دا لە باڵەخانەیەکەوە هەڵواسراوە و گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆش وەک سەمبولێکی نیشتمانی، ناوی وەریدە مەدداد بە زۆربەی شەقام، قوتابخانە و دامەزراوە فەرمییەکانی جەزائیرەوە هاتووە و وەک سیمبولێکی هەمیشەیی ئازادی یاد دەکرێتەوە.