ڕاستەوخۆ

ئەلمۆنیتەر: ئەمریکا دەستیکردووە بە کشاندنەوەی سیستمی پاتریۆت لە هەولێر

reset font size increase font size

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە، سوپای ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردووەوە پرۆسەی کشاندنەوەی هێزەکانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەست پێکردووە و لەو چوارچێوەیەشدا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی پاتریۆتی لە ناوچەکە کشاندووەتەوە، کە پێشتر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکان جێگیر کرابوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەلمۆنیتەر، ئەم هەنگاوەی واشنتن لە کاتێکدایە، هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەردەوامن. ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کشاندنەوەی هێزەکان و سیستمی بەرگریی پێشکەوتوو، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ئەمنیی نێوان بەغدا و واشنتندایە، کە پێویستە تا 30ی ئەیلولی ئەمساڵ تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە.

ئەلمۆنیتەر بە پشتبەستن بە ناوەندەکانی توێژینەوەی ستراتیژی لە ئەمریکا ئاشکرای کردووە، هۆکارێکی دیکەی ئەم کشانەوەیە بۆ کەمبوونەوەی یەدەگی مووشەکیی سوپای ئەمریکا دەگەڕێتەوە، بەجۆرێک تا ئێستا تەواوی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ئەو وڵاتە %55ی یەدەگی مووشەکەکانی لەدەستداوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.