ڕاستەوخۆ

سی بی ئێس نیوز: ئەمریکا و ئیسرائیل پلانی هێرشکردنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران دادەڕێژن

reset font size increase font size

کەناڵی سی بی ئێس نیوزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەک بڵاوی کردەوە، ئەمریکا و ئیسرائیل بەنیازن لەم هەفتەیەدا بەگوێرەی پلانێکی پێشوەختە، هێرشی بەرفراوان و گەورەتر لە هێرشەکانی پێشوو ببنە سەر ژێرخانی وزەی ئێران.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەناڵەکە، تا ئێستا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕەزامەندیی کۆتایی لەسەر پلانە سەربازییەکە نەداوە. ترەمپ لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئاماژەی بەوە کردبوو، ڕێگەچارەی دیپلۆماسی بە باشتر دەزانێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تاران، بەڵام جەختیشی کردبووەوە، ئەگەر ئێران مل نەدات بۆ داواکارییەکانیان، ئەوا ڕووبەڕووی لێدانی سەربازیی توندتر دەبێتەوە.

ڕاپۆرتەکەی سی بی ئێس نیوز ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر ئەم ئۆپراسیۆنە سەربازییە بڕیاری لەسەر بدرێت و جەنگ بەفراوانی دەست پێبکاتەوە، ئەوا گەورەترین و فراوانترین هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل دەبێت بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئێران لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاڵۆزییەکانەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.