ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترامپ فەرمانی بە سوپای ئەمریکا کرد بەشێوەیەکی کاتی هێرشەکانی سەر ئێران ڕابگرێت

reset font size increase font size

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە، هێرشە سەربازییە نوێیەکان بۆ سەر ئێران بوەستێنن و کۆتایی بە زنجیرەیەک هێرشی ڕۆژانە بهێنن کە بۆ ماوەی نزیکەی دوو هەفتە بەردەوام بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی «ئەکسیۆس» لە زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە، ئەم بڕیارەی ترامپ بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاترە بۆ هەوڵە دیپلۆماسییەکان و دروستبوونی ئەو بڕوایەی، کە هێرشەکان لە ئاستی ئێستایاندا کاریگەریی خۆیان پێکاوە، لە کاتێکدا سوپای ئەمریکا ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ دەستپێکردنەوەی بەپەلەی هێرشەکان لە ڕوودانی هەر گۆڕانکارییەکدا.

لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنوسان لە کۆشکی سپی، ترامپ ڕایگەیاند، هێشتا بژارەی بەردەوامیدان یان هەڵکشانی هێرشەکانی لەبەردەستدایە، بەڵام ستراتیژییەکی ژیرانەتر بریتییە لە بەدەستهێنانی ڕێککەوتن. سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنی ئێرانی بەردەوامە و ئێرانییەکان بەرەو جددییەت دەچن.

ئەم هەڵوێستەی واشنتن هاوکاتە لەگەڵ گەیشتنی شاندێکی عومان بۆ تاران بە مەبەستی ئەنجامدانی دانوستان لەسەر ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز، کە بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و چاوەڕوان دەکرێت ڕێککەوتنی کۆتایی بۆ پەسەندکردن بخریتە بەردەم سەرۆکی ئەمریکا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.