ڕاستەوخۆ

کچە ڕاهێنەرێکی مەلەوانی لە سەقز دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

reset font size increase font size

ڕۆژی یەکشەممە، (٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦)، ئایدا قادری، ڕاهێنەری مەلەوانی و وەرزشوانی تەمەن ٢٠ ساڵی خەڵکی سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی باوکی دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ئاژانسی کوردپای ڕاگەیاندووە کە هێزە ئەمنییەکان بەبێ پێشکەشکردنی هیچ بەڵگە و بڕیارێکی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی بنەماڵەکەی و ناوبراویان گواستووەتەوە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی کات بەسەر دەسبەسەرکردنیدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری گرتن و چارەنووسی ئەم کچە وەرزشوانە لەبەر دەستدا نییە و دەزگا ئەمنییەکان ڕێگەیان نەداوە بنەماڵەکەی هیچ پەیوەندییەکی پێوە بکەن یان بە پارێزەر دەستڕاگەیشتنی هەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ئەمە دووەمین حاڵەتی دەسبەسەرکردنی وەرزشوانانە لە شاری سەقز تۆمار دەکرێت.

هەر لەم هەفتەیەدا ژنە وەرزشوانێکی دیکەی خەڵکی سەقزی رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستبەسەرکرا و ناوەندێکی مافی مرۆڤیش دەڵێ، لە مانگی رابردوو لانیکەم 7 ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.