ڕاستەوخۆ

کچە داهێنەری سەقزی مەدالیای زێڕی جیهانی بەدەستهێنا

reset font size increase font size

لە دەستکەوتێکی نێودەوڵەتیدا، کچە داهێنەرێکی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، توانی لە پێشبڕکێیەکی جیهانیدا مەدالیای زێڕ بۆ دروستکردنی "دیواری ژیر" بەدەستبهێنێت.

نگین حوسێنی، کچە داهێنەری سەقزی، لە شەشەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتیی داهێنان و نوێگەری (IFIA INV) لە سویسرا، کە لە مانگی تەممووزی 2026 بە شێوەی ئۆنلاین لە بنکەی سەرەکیی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی ئەنجوومەنی داهێنەران لە جنێڤ بەڕێوەچوو، توانی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

داهێنانەکەی ئەم کچە کوردە بریتییە لە دیوارێکی دوولایەنەی ڕێکخەری پلەی گەرمی، کە بە بەکارهێنانی ماددەی نانۆ و گۆڕینی فاز (PCM) کار دەکات و بەبێ پێویستی بە کارەبا یان هەستەوەر، پلەی گەرمیی ناوەوەی باڵەخانەکان ڕێکدەخات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گۆڕانکارییەکانی پلەی گەرمیی ناوەوە بە ڕێژەی 60٪، هەروەها بەکارهێنانی وزە لە سیستەمەکانی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەدا بە ڕێژەی 25 بۆ 30٪ کەمدەکاتەوە، کە ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە بۆ گەشەپێدانی تەکنەلۆژیای دۆستی ژینگە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.