ڕاستەوخۆ

ترەمپ: چیدیکە پێویستمان بە بوونی سەربازیی نییە لە عێراق

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی نوێدا ڕایگەیاند کە پێی وانییە چیدیکە وڵاتەکەی پێویستی بە بوونی هێزی سەربازیی هەبێت لە عێراقدا. ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و بەغدا چوونەتە قۆناغێکی پتەو و بەرفراوانەوە، بە جۆرێک کە ئێستا سەرنجەکان زیاتر لەسەر کەرتی ئابووری و وەبەرهێنانن.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد کە لە ئێستادا کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکی دەچنە ناو بازاڕەکانی عێراق و پڕۆژەی هاوبەش جێبەجێ دەکەن، ئەمەش گرنگیی دۆسیەی ئابووری نیشان دەدات لە داهاتووی پەیوەندییەکانیاندا. ترەمپ وتیشی: "پێویستمان بە بوونی سەربازی لە عێراق نابێت، بەڵام ئێمە ئێستا لەوێین بۆ پاراستنیان، هەرچەندە پێمان وانییە چیدیکە پێویست بەوە بکات."

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.