لە کفری، کارگەیەکی ڕیسایکلین دروستکراوە، جگە لە پاراستنی ژینگە، دەستی کاری بۆ چەند خوێندکارێکی دانەمەزراوى زانکۆ و پەیمانگاکان ڕەخساندووە، کە بژێوی خۆیان لەڕێگەی کارکردن لەم پرۆژەیەدا دابین دەکەن.
ئەم پڕۆژە ژینگەییە لەلایەن ڕێکخراوی وادی ئەڵمانییەوە پشتیوانی دەکرێت. بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە، دەڵێت، ئامانجیان پاراستنی ژینگە و ڕەخساندنی دەرفەتی کارە.