ڕاستەوخۆ

توێژینەوەیەک: وەبەرهێنان لە ئابووریی ژینگەییدا دەهێندەی خەرجییەکەی قازانج دەگەڕێنێتەوە

reset font size increase font size

لە کاتێکدا لافاو، ئاگرکەوتنەوە و شەپۆلەکانی گەرما لە جیهاندا ڕوو لە زیادبوونن، توێژینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە وەبەرهێنان لە ئابووریی ژینگەییدا یەکێکە لە ژیرانەترین هەنگاوەکان کە حکومەت و کۆمەڵگاکان دەتوانن بۆ بەدەستهێنانی سوودی درێژخایەن ئەنجامی بدەن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێی پەیمانگای سەرچاوە جیهانییەکان، هەر دۆلارێک کە لە پڕۆژەکانی گونجاندنی کەشوهەوادا خەرج دەکرێت، دەتوانێت لە ماوەی 10 ساڵدا نزیکەی 10 دۆلار قازانج بەدەستبهێنێت.

ئەم ئەنجامە لە ئەنجامی شیکردنەوەی 320 پڕۆژە لە 12 وڵاتی جیاوازەوە بەدەستهاتووە، کە بە گشتی زیاتر لە یەک ترلیۆن یۆرۆ قازانجی پێشبینیکراویان بۆ پڕۆژەکان تۆمار کردووە.

توێژینەوەکە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە که‌ وەبەرهێنان لە ژێرخانی سەوز و وزەی پاکدا تەنها ڕێکارێک نییە بۆ پاراستنی ژینگە، بەڵکو وەبەرهێنانێکی ستراتیژی و ئابوورییە بۆ بونیاتنانی داهاتوویەکی خۆڕاگرتر و بەهێزتر لە بەرامبەر قەیرانەکانی کەشوهەوادا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.