ڕاستەوخۆ

حەوت مامۆستای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ڕیزبەندی زاناکانی جیهاندا دەرکەوتن

reset font size increase font size

ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکانی سەلاحەدین، سۆران و پۆلێتەکنیکی هەولێر لە بوارەکانی ئەندازیاری، فیزیا، کیمیا و شیکاریی نەخۆشییەکان، لە ڕیزبەندی باشترین زاناکانی جیهاندا دەستنیشان کران.

بەپێی ئەو داتایانەی بڵاو کراونەتەوە، لە جیهاندا 10 ملیۆن زانا لە بوارە جیاوازەکاندا هەن. ساڵانە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی، کە لە لیستی سێیەمین باشترین زانکۆکانی جیهانە، لە کۆی ملیۆنان زانا، توێژینەوەی 200 هەزار زانا هەڵدەبژێرێت کە دەکاتە 2%ـی کۆی زانایانی جیهان. لەم ڕیزبەندییە جیهانییەدا، ناوی چەندین مامۆستای زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی جیهان دەرکەوتووە.

ناوی زاناکانی هەرێمی کوردستان بەپێی زانکۆکان:

زانکۆی سەلاحەدین:

بۆتان جەودەت: مامۆستا لە بەشی فیزیا

هاژە عومەر : مامۆستا لە بەشی کیمیا

زانکۆی پۆلێتەکنیکی هەولێر:

خەلیل یونس :مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی تەکنۆلۆجیای کەرەستە و بیناسازیی

ڕەوەز محەممەد : مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی ڕێگاوبان و پرد

غەفور حەمەدەمین : مامۆستا لە بەشی ئەندازیاریی ڕێگاوبان و پرد

ئەحمەد عەبدولجەلال : مامۆستا لە بەشی شیکاریی نەخۆشییەکان

زانکۆی سۆران:

عەزیز بەرزنجی :مامۆستای بەشی فیزیا

دەستنیشانکردنی ئەم مامۆستایانە لە ڕیزبەندییەکەی زانکۆی ستانفۆرددا، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کەرتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان و نیشانەی پێشکەوتنی ئاستی ئەکادیمیی زانکۆکانە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.