بەپێی ڕاگەیەندراوێکى کەشناسى هەرێم ئەمڕۆ لە هەندێ ناوچە لێزمە باران دەبارێت و لە درەنگانى ئەمشەو تا بەرەبەیانى سبەى بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاوییە بەرزە سنورییەکانى باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمى کوردستان دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمى کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و باراناوى دەبێت و لە کەرکوک، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕۆژهەڵاتى سلێمانى لێزمە باران دەبارێت و لە درەنگانى ئەمشەو تا بەرەبەیانى سبەى بەفرێکى کەم لەناوچە شاخاوییە بەرزە سنورییەکانى باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی هەرێمى کوردستان دەبارێت.
دەشڵێن، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ پلەکانى گەرما دوو تا چوار پلە نزم دەبنەوە و خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
لەبارەى کەشى سبەى ئاماژەبەوەکراوە، لەکاتەکانى نیوەڕۆى سبەى ڕێژەى دابارین زیاد دەکات و هەورەبروسکەى لەگەڵ دەبێت و لە کاتەکانى شەودا بەهۆى زیادبوونى کاریگەرى بارانبارین لە سنورى سلێمانى و گەرمیان مەترسى دروستبوونى لافاو هەیە .