ڕاستەوخۆ

شۆفێرانی کەرکوک دژی نەبوونی غازی LPG شەقامی سەرەکی کەرکوک - دوبزیان داخست

reset font size increase font size

بەهۆی داخرانی وێستگەکانی دابەشکردنی غاز بۆ ماوەی مانگێک، شۆفێرانی تاکسی لە کەرکوک گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان ئەنجام دا و ڕێگەیەکی سەرەکییان داخست.

کەمێک پێش ئێستا، بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە شاری کەرکوک بەهۆی نەبوونی غازی LPG بۆ ئۆتۆمبێلەکانیان، لە بەردەم شەقامی سەرەکی کەرکوک - دوبز گردبوونەوە و ڕێگەکەیان بەڕووی هاتووچۆدا داخست.

ئەم ناڕەزایەتییە دوای ئەوە دێت، نزیکەی مانگێکە غازی ئۆتۆمبێل لە وێستگەکانی کەرکوکدا نەماوە و زۆربەی وێستگەکان بە تەواوی داخراون.

شۆفێرە ناڕازییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، نەبوونی غاز و داخرانی وێستگەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن، زیانێکی زۆری بە کار و بژێوییان گەیاندووە و بێزار بوون لەو بارودۆخە.

ئەوان داوا دەکەن لایەنە پەیوەندیدارەکان بە زووترین کات کێشەی کەمیی غاز چارەسەر بکەن، چونکە بەشێکی زۆری ئۆتۆمبێلەکانی تاکسی لە شارەکەدا پشت بە غاز دەبەستن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.